The gate to UK University
- ئایا ئاره‌زومه‌ندی خوێندنیت له به‌ریتانیا؟
- ئایا پیوستت به قبول كردن هه‌یه له نایابترین وبه‌ناوبانگ ترین زانكۆكانی به‌ریتانیا؟
- ئایا ئاره‌زوومه‌ندیت له كۆرسه‌كانی زمان بخوینیت و له نایابترین وبه‌ناوبانگرتین
قوتابخانه‌كانی زماندا وه‌ربگیریت؟
- ئایا ئاره‌زومه‌ندیت چ وه‌ك تاك یان دامه‌زراوه كه‌هه‌لت بۆهه‌لبكه‌ویت بۆ به‌شداریكردن
له‌خولی راهینان له‌هه‌مووبواره‌كاندا وله‌باشتیرین زانكۆ وكۆلیژه‌كانی جیهان؟
- ئایا ئاره‌زومه‌ندیت له‌وه‌رگرتنی منداله‌كانت بۆته‌واو كردنی به‌كالۆریۆس له‌گه‌ل
چودایری وسه‌په‌رشتی به‌رده‌وامدا؟
خوێندن له به‌ریتانیا
گه‌رده‌ته‌وێت له به‌ریتانیا بخوێنیت – یان له كوردستان بیت وله به‌ریتانیاوه
بروانامه‌كه‌ت بۆ بێته‌وه- یان له به‌ریتانیا بژیت وبه‌پێی بوار بخوێنت - په‌یوه‌ندی
بكه به پێگه‌ی ستانده‌ره‌وه بۆ ده‌ستخستنی هه‌لێكی نوێ ی ژیان .
به‌ریتانیا به دڵی ئه‌وروپا و ووڵاتی ده‌رفه‌ت (هه‌ل) ناسراوه, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه
كه ساڵانه به سه‌دان هه‌زار خوێندكار له ووڵاته جیاوازه‌كانه‌وه ڕوو له‌م
ووڵاته ده‌كه‌ن بۆ خوێندن.
وه هه‌موو بواره‌كانی خوێندنی تێدایه له‌وانه: پزیشكی, یاسا, ژمێریاری, هونه‌ر,
ته‌لارسازی, مرۆڤایه‌تی, زانستی, كارگێری.
گرنگی خوێندن له به‌رتانیا له‌وه‌دایه كه ده‌توانی زمانی ئینگلیزی فێربیت و
كار بدۆزیته‌وه بۆ به‌ده‌ست هێنانی داهات و تێچونی خویندنه‌كه‌ت و هه‌روه‌ها
ئاشنابیت به كۆمه‌لێك هاوڕێی نوێ.
خویندن له به‌ریتانیا بۆ هه‌موو ئاسته‌كان هه‌یه – زانكۆ- خویندنی بالا- وه چه‌ندین
جۆر‌و سیسته‌می نوێیان هه‌یه بۆخوێندن له‌وانه‌ش:
* خوێندن به ده‌وامی ته‌واو
* خوێندن به‌پێی كات
* خوێندن له دووره‌وه
* خوێندن به وانه
* خوێندن به لیكۆلینه‌وه
وه‌هه‌روه‌ها چه‌ندین شێوه و شێوازی بڕینی قۆناغه‌كانینان هه‌یه له‌وانه‌ش:
*به تاقی كردنه‌وه
* به نوسینی لیكۆلینه‌وه
* خوێندن به‌رۆژ
*خوێندن له شه‌واندا
به‌شێك له چێژی ئه‌م خوێندنه له‌وه‌دایه كه تۆ تێكه‌ڵی خوێنكارانی ئه‌و
ووڵاته وسه‌دانی وولاتی تر ده‌بیت چونكه به‌ریتانیا بووه‌ته مه‌ڵبه‌ندی
كۆبونه‌وه‌ی ملیۆنه‌ها قوتابی كه له هه‌موو ولاتانی جیهانه‌وه دێنه به‌ریتانیا
بۆ خوێندن له پێناو به‌ده‌ست هێنانی بروانامه و زانست ئه‌مه‌ش واده‌كات كه
قوتابی كوردستان تێكه‌ڵی كلتوری ووڵاتانی دونیا ببێت له ڕێگه‌ی گه‌شتنی به
به‌ریتانیا .
له‌به‌ر ئه‌وه له ڕێگه‌ی پێگه‌ی ستانده‌ره‌وه ده‌توانیت ئاشنابیت به ژیانی
خوێندكار له به‌ریتانیا, وه پێگه‌ی ستانده‌ر ده‌رفه‌ت وهه‌لی گونجاو شیاوت بۆده‌ره‌خسێنێت
بۆ ده‌ستخستنی خوێندن و كۆرسی زمان و كۆمه‌ڵه خزمه‌ت گوزاریه‌كی تر كه پێویستی
سه‌ره‌تایی و به‌رده‌وامی قوتابیانن ئه‌ویش له ڕێگه‌ی گرێبه‌ستێك له نێوان
پێگه‌ی ستانده‌ر و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ره‌سمی به‌ریتانیا له پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن
به كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌ل ره‌خساندن بۆ قوتابیانی خوَشه‌ویستی
كوردستان.
هه‌روه‌ها قوتابیان ده‌توانن له ریگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌وه چه‌ندین خزمه‌ت
گوزاری تریان بۆ دابین بكرێت له شوێنی نیشته جێ بوون و وه‌رگێڕان وهاوكاری گه‌شت
وگوزاری.
هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئه‌وخوێندكارانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به زمانی ئینگلیزی
بخوێنن ده‌توانین كۆرسی زمانی ئینگلیزیان بۆدابین بكه‌ین, وه ئه‌بێ چ ووڵاتێك
له ووڵاتی به‌ریتانیا باشتربێت له كاتێكدا به‌ریتانیا خۆی داهێنه‌ری زمانی
ئینگلیزییه و دایكی ئه‌م زمانه‌یه بۆجیهان.
به‌ریتانیا هه‌میشه هاوكاربووه بۆ خوێندكاران به دابین كردنی سیسته‌می زۆر
پێشكه‌وتوو وه به‌سه‌دان زانكۆی پێشكه‌وتوو. ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه پێشكه‌ش
به خوێندكار ده‌كرێن له ووڵاتی به‌ریتانیا زۆر زیاترن له وانه‌ی ووڵاتانی ئه‌مریكاو
ئوستورالیا.
ئه‌مه‌ش لیستی ئه‌و زانكۆیانه‌یه كه ئێمه ده‌توانین قبوڵ وه‌ربگرین ( offer )بۆ ئه‌و خوێنكارانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت درێژه به خوێندن بده‌ن له به‌ریتانیا:
1. University of Bradford
2.University of St Andrew
3. Jones International University
4. Online University Course
5. UK University distance learning MBA courses
6. The Open University
7. The University of Hull
8. Sharia Academy of America
9. Middlesex University
10. University of Wolverhampton
11. Birkbeck, University of London
12. King's College London
13. Edge Hill University
14. Northumbria University
15. University of Ulster
پێداویستییه‌كان:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئم پێداویستییانه پێویسته ( هه‌رچه‌نده هه‌رزانكۆیه‌ك داواكاری خۆی هه‌یه ) :
1 - شه‌هاده‌ی بكالریۆس به زمانی ئینگلیزی و نابێت له %70 كه‌متر بێت
( هه‌ندێك زانكۆ له‌م نمره‌یه كه‌متر وه‌رده‌گرن )
2 - شه‌هاده‌ی لێهاتووی زمانی ئینگلیزی :
TOEFL له 580 بۆ 600 كه‌متر نه‌بێت
IELTS له 6 بۆ 6.5 كه‌متر نه‌بێت
3 - سی ڤی ( CV )
4 - دوو نامه‌ی پشتگیری ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه ده‌رسی پێووتویت ( reference letter )
5 - ڤیزا‌ی خوێندن ( Visa )
6 - به‌ڵگه‌كانی
دابینكردنی ڕسوماتی خوێندن
7- جنسییه + هه‌ویه نفوس به زمانی ئینگلیزی
8 – جه‌واز سه‌فه ر له جۆری (G )
بۆ زیاتر ئاشنا بوون له‌م ده‌رفه‌ته تكایه په‌یوه‌ندیمان
پێوه بكه‌ن به ئیمه‌لی:
standardkurd@yahoo.com
سه‌ردانكردنی به‌ریتانیا
ساڵانه زیاتر له 24 ملیۆن كه‌س سه‌ردانی به‌رتانیا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی جیاواز
. شاره مۆدێرنه‌كانی وه‌كو له‌نده‌ن و مانچسته‌ر له‌و شاره سه‌رنجڕاكێشانه‌ن كه
زۆرێك له كه‌شتیاران سه‌ردانیان ده‌كه‌ن چونكه هه‌موو شێكی تایبه‌ت به‌و گه‌شتیارانه‌ی
تێدایه كه بۆماوه‌یه‌كی كورت یان درێژ ده‌مێننه‌وه وه‌كو ته‌لاره سه‌رنجڕاكێشه‌كان
, سه‌یركردنی شانۆ‌و فیلمه‌كان , مۆزه‌خانه‌كان, دیمه‌نه‌جوانه‌كانی شه‌و له‌و له‌شاردا
كه سه‌رنجی زۆربه‌ی كه‌شتیاران ڕاده‌كیشیت.
هه‌روه‌ها دیمه‌نه جوانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار وه‌ك قه‌راغ ڕووباره‌كان و چیاكان
و رێگاوبان و ناوچه‌سرۆشتیه‌كانه وه‌ك كۆتس ۆڵدس له گلاوسێسته‌رشێه و ناوچه
ئاوییه‌كان له باكوری ڕۆژئاوایی له‌نده‌ن یان ناوچه سه‌خته‌كانی سكۆتله‌ند.
پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت خۆتان دڵنیاكه‌نه‌وه كه بۆ چ مه‌به‌ستێك سه‌ردانی به‌ریتانیا
ده‌كه‌ن و به چ جۆره ڤیزایه‌ك دێنه به‌ریتانیاوه.
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كه‌ن هه‌ڵگری یه‌كێك له‌م
جۆره ڤیزایانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1- ڤیزا‌ی خوێندن
2- ڤیزا‌ی گه‌شت كردن
3-ڤیزا بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی
1- ڤیزا‌ی خوێندن
له سه‌فاره‌ته‌كانی به‌ریتانیا بۆ هاوڵاتیانی عێراقی ڤیزا ده‌درێت بۆ مه‌به‌ستی
خوێندنی بكالریۆس , ماجسته‌ر , دكتۆرا .
پێداویستییه‌كانی ڤیزا‌ی خوێندن:
1 - وه‌ره‌قه‌ی قبولی زانكۆكانی به‌ریتانیا ( offer )
2 - كه‌سێك كه پشتگیری و هاوكاری بنوێنێت بۆت له وڵاتی به‌ریتانیا
3 - حسابی بانكی ( به‌ڵگه‌ی دابینكردنی دانی كرێی خوێندن )
2- ڤیزا‌ی گه‌شت كردن
ئه‌گه‌ر وه‌كو گه‌شتیارێك سه‌ردانی به‌ریتانیا ده‌كه‌یت ئه‌وا ئه‌توانیت بۆماوه‌ی
شه‌ش مانگ بمێنیته‌وه. له‌م به‌شه‌دا جۆره‌كانی گه‌شتیار و ئه‌وه شتانه‌ی كه
له‌سه‌رگه‌شتیار پێویسته ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت زیاتر له شه‌ش مانگ بمێنیته‌وه ئه‌وا سه‌یری به‌شی كاركردن
له بریتانیا بكه له‌م پێگه‌یه‌دا.
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و داواكارییانه‌ی كه‌پێویسته هه‌بن بۆ ئه‌وه‌ی
رێگه‌ت پێ بدرێ بچیته به‌ریتانیاوه یان چی بكه‌ی كه گه‌یشتیته سنوری به‌ریتانیا
سه‌ردانی به‌شی گه‌شت كردن بۆ به‌ریتانیا بكه.
له عێراقه‌وه یان ووڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاسته‌وه
بۆ سه‌ردانكردنی به‌ریتانیا وه‌كو گه‌شتیار ده‌بێت:
1- ده‌بێت سه‌ردانه‌كه بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ بێت.
2- ده‌بێت له دوای ته‌واوبونی ماوه‌كه ئه‌و ووڵاته به‌جێ بهێڵیت.
3- ده‌بێت پاره‌ی پێویستت پێ بێت بۆ یارمتیدان و حه‌وانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه
ئیش بكه‌یت یاخود هاوڕی یان خزمه‌كانت هاوكاریت بكه‌ن.
4- به نیازی خوێندن نه‌بیت
5- پاره‌ی ته‌واوت پێ بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ویستت له‌و ماوه‌یه‌ی كه ئه‌مێنیته‌وه كار بكه‌یت ئه‌وا ده‌بێت:
1- به شێوه‌یه‌كی ئاسای كاربكه‌ی به‌ڵام نابێ پلان دانێیت بۆ ئه‌وه‌ی جێگیر
بیت له به‌ریتانیا.
2- نا بێت نه‌خشه‌دابنێیت بۆ به‌رهه‌مهیێنانی كه‌له‌په‌ل و پێش كه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری
له به‌ریتانیادا.
3-ڤیزا بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی
له‌م به‌شه‌دا باسی سه‌ردانكردنی به‌ریتانیا ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی:
ئه‌گه‌ر سه‌ردانی به‌ریتانیات كرد بۆ مه‌به‌ستی نه‌خۆشی ده‌بێت:
1- ده‌بێت هه‌موو ئه‌و داواكارییانه جێ به‌جێ بكه‌یت كه له پێویستن به چوونه
ناو به‌ریتانیاوه.
2- ئه‌و كۆرسی چاره‌سه‌ریانه ته‌نها بۆماوه‌یه‌كی دیاریكراوه.
3- ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه قایل بێت به عیلاجانه‌ی كه پزیشك بۆی ده‌نوسێت.
4- ده‌بێت پاره‌ی عیلاجه‌كانت به‌ته‌واوی هه‌بێت و پاره‌ی مانه‌وه‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ت
پێ بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی كه كاربكه‌یت.
5- ده‌بێت ئه‌و وولاَته به‌جێ بهێڵیت پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كێك له‌و مه‌به‌ستانه‌ی سه‌ره‌وه به‌نیازیت سه‌ردانی به‌ریتانیا
بكه‌یت, ئه‌توانیت به‌ڵگه‌كانمان بۆبنێریت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه ئایا ڕێت پێئه‌درێ
كه بچیته به‌ریتانیاوه یان نا, وه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری‌و ئاسانكاریت بۆ ئه‌نجام
بده‌ین.